فازڵ میرانی: پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

K24 – هه‌ولێر:

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە دوای سەردانیکردنی پارێزگای هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، شەممەی داهاتوو، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

لەبارە رێکارەکانی حکومەتی هەرێم تایبه‌ت به‌ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆا گوتی: "رێکارەکانی حکومەت بە پێچەوانەوەی وڵاتان، زووتر جێبەجێکران ئەمەش وایکرد کەمترین زیان بکەین".

له‌ باره‌ی كێشه‌ سیاسییه‌كانیش ئاماژەی بەوەدا، نابێت کێشە سیاسییەکان داخڵ بە حکومەت بکرێن.

لەبارەی لامەرکەزییەتیشه‌وه‌ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، لامەرکەزییەت جۆری زۆرە، حکومەت لامەرکەزیەتی کردووە بە بەشێک لە بەرنامەکەی، بەڵام دەبێت سەرەتا جۆری ئەو لامەرکەزییەتە دیاری بکرێت.

لەبارە بڕینی مووچە و بودجە، دووپاتیکردەوە، دەبێت پرسیاری ئەوە بکرێت، ئایا ئێمە هاووڵاتی ئەم وڵاتەین یان نا و هەڵوێستی ئێمە وەکو هەڵوێستی خەڵکی خۆمانە و دژی بڕینی بودجەین. ئەگەر ئێمە خەڵکی ئەم وڵاتەیان دەبێت ماف و ئەرکمان دیاری بکرێت، نەک تەنها ئەرکمان هەبێت و مافمان نەبێت.