حكوومهتی ههرێمی كوردستان ژمارهی وهزارهتهكان كهمدهكاتهوه
K24 -ههولێر:
حکومەتی ھەرێمی كوردستان دهیهوێت له رێگای دانانی بەرنامەیەک، چەند دەستە و وەزارەتێک کەم بکاتەوە، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش بە دووری دەزانن بەھۆی کەمی ماوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان, بتوانرێت بچوککردنەوەی حکوومەت پەسەند بكرێت، چونکە جارێ نەکراوەتە پرۆژە و رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.
حکوومەتی ھەرێم دەیەوێت ژمارەی دەستە و وەزارەتەکان کەم بکاتەوە، بهڵام ئێستا نەکراوە بە پرۆژە و زیاتر لە دوو ساڵە لە لایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاری لەسەر دەکرێت.
پەرلەمانی کوردستانیش چاوەڕێیە بە زووترین کات بکرێتە پرۆژە یاسا و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، پەرلەمانتارێكی یەکێتیش پێیوایە لایەنە باشەکانی بچووککردنەوەی ھەیکەلی حکوومەت، زۆر زیاتر لە لایەنە خراپەکانی.
پێشتریش چەند پەرلەمانتارێک لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، پرۆژەیەکیان دایە حکوومەتی ھەرێم، بۆ ئەوەی وەزارەتەکانی بۆ 10 وەزارەت کەم بکاتەوە، بەڵام حکوومەت وای بە باشزانیوە خۆی کار لەسەر بچوککردنەوەی ھەیکەلی خۆی بکات و به نیازه ئەو دەستە و وەزارەتانەی کارەکانیان لە یەکەوە نزیکە تێکەڵی یەکیان بکاتەوە، بێ ئەوەی زیان بە کارمەندانی ئەو دەستە و وەزارەتانە بکەوێت، چونکە ئەوانیش بەشێک دەبن لە تێکەڵکردنەوەکە.
له سهرهتای 2016ـهوه، حکوومەت لە رێگای لێژنەیەکی باڵا کە لە 3 وەزیر و چەند راوێژکارێکی ئەنجوومەنی وەزیران پێکھاتووە، کار بۆ کەمکردنەوەی وەزارەتەکان دەکات، لەبەر دواکەوتنی کارەکانی لیژنەکەش فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پێیانوایە، رەنگە بچوککردنەوە ھەیکەلی حکوومەت و پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، بکەوێتە خولی پێنجەمی پەرلەمان.
ا. م