هه‌سه‌ده له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر داعشدا نزیك بۆته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر داعش له باغۆز، نزیك بۆته‌وه.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كۆتایی به داعش له باغۆز ده‌هێنرێت.
شه‌ڕی باغۆز له مانگی شوباتی رابردوو ده‌ستی پێ كرد و دوای ده‌ربازبوونی خه‌ڵكی سڤیل و خۆڕاده‌ستكردنی زیاتر له 5 هه‌زار چه‌كداری داعش، هه‌سه‌ده هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باغۆز ده‌ست پێ كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س له هاووڵاتیانی سڤیل و خێزان و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش، له ناوچه‌كه رایان كردبوو و خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كردبوو.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئانهای نزیك له هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، هه‌سه‌ده به ته‌واوی باغۆزیان كۆنتڕۆڵ كردووه.
په‌یامنێری كوردستان24 له باغۆز رایگه‌یاند، هێشتا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌سه‌ده و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌نگی باغۆز ماوه.
روونیشی كرده‌وه، دوای كۆنتڕۆڵكردنی كه‌مپی باغۆز، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده پێشڕه‌وییان كردووه و سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی ئه‌و شوێنانه‌ن، كه رزگاریان كردوون.
ئه‌م هه‌واڵه نوێكراوه‌ته‌وه