پوتین گله‌یی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: "هه‌ندێك وڵات هه‌وڵده‌ده‌ن پیوه‌ره په‌یڕه‌وكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل بكه‌ن و به‌بێ په‌نابردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌نا بۆ به‌كارهێنانی ھێز ببه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌مانی سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌چێته خزمه‌تی تیرۆره‌وه".
پوتین ده‌ڵیت: "پرسی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و جیهانیی زۆر سه‌خت بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هه‌ندێك ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به بێ حیسابكردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له هه‌وڵدایه بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كه له ئاستی جیهان دانی پێدانراوه ببه‌زێنن و په‌نا بۆ هێز ببه‌ن و له گفتوگۆ وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رابكه‌ن". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مركا و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كای.
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و بارودۆخه‌ش ده‌بێته هۆی درووستكردنی ناسه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌ت به تیرۆر و توندڕه‌وی و ئه‌و تاوانانه ده‌كات كه سنووره نیشتمانییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن و دیسان ده‌بنه هۆی زیادكردنی ململانێی ناوخۆیی و درووستكردنی قه‌یرانی زیاتر".
پوتین ئاماده‌یی رووسیای بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه بیانییه‌كانیان له‌و بواره‌دا ده‌ربڕی، چ دوو قۆڵی بێت یان به رێگه‌ی چه‌ند وڵاتێكه‌وه.