ئەو 10 ئەستێرەیەی تامی بەدەستھێنای چامپیۆنزلیگیان نەکردووه‌

زۆربه‌یان ماڵئاواییان كرد و خه‌ونی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگیان نه‌هاته‌ دی

بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ ھەر یاریزانێک خەونێکە و چێژێکی تایبەتی ھەیە، بردنەوەی جامەکە مێژوویەکی پرشنگدار دەبێت لە کاروانی وەرزشی یاریزانەکە، بەڵام ئەستێرەی وامان ھەن چەندین وێستگەی یارییکردنیان ھەیە، کەچی نەیانتوانیووە, جامە دوو گوێچکەداره‌ گه‌وره‌ بەرزکەنەوە، لێرەدا ئەو 10 ئەستێرەیە دەخەینە ڕوو, کە ئەم پاڵەوانەتیەیان نەبردۆتەوە.

1ـ دیێگۆ ماڕادۆنا: زۆرێک لە چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە مێژوودا، چونکە ناسناوی جامی جیھانی خوار تەمەن 20 ساڵانی لەگەڵ ئارجێنتینا بردۆتەوە و، جامی جیهانیشی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م به‌ده‌ستهێنا و 6 یاریی لەگەڵ ناپۆلی ئیتاڵیا لە چامپیۆنزلیگ دا ئەنجامداوە، بەڵام ھەلی بردنەوەی جامەکەی نەبووە.

2- ئێریک کانتۆنا: مێژووی بۆ مانچێستەر یونایتد تۆمارکردووە، پرێمەرلیگ و جامی فیدراسیۆنی ئینگلتەراشی بردۆتەوە و 16 یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە درێسی شەیتانە سوورەکان ئەنجامداوە، بەڵام نەیتوانی خەونەکەی بێنێتەدی.

3- گابریێڵ باتێستۆتا: بۆ یانەکانی رۆما و فیۆرەنتینای ئیتاڵیا یاریی کردووە و ١٧ یاریی لە چامپیۆنزلیگ كردووه‌، بەڵام ناسناوە گرینگ و گەورەکەی ئەورووپای بەدەست نەھێناوە كه‌ به‌ مۆندیالی بچووك ناسراوه‌.

4- لۆتەر ماتیۆس: لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە 1990 جامی جیھانی بردۆتەوە، بۆ میونشن گلادباخ و بایرن میونشن و ئینته‌ر میلان یاریی کردووە، یەکەم یاریزانەیشە خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیھانی وەرگرێت لە ساڵی 1990 و ئه‌و یاریزانه‌ 30 یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامداوە، بەڵام ھیچ جارێک جامەکەی نەبردۆتەوە.

5- رۆماریۆ دۆ سۆزا: جامی جیھانی 1994 و دوو جامی کۆپا ئه‌مریكای بۆ برازیلیەکان بردۆتەوە، 32 یاریی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامداوە، کەچی نەیتوانی دەستبگەینێ بە جامە گوێچکە گەورەکە.

6- ڕۆناڵدۆی دیارده‌: دوو ناسناوی جامی جیھانی بۆ برازیل بردۆتەوە لە 1994 و 2002، دووەم گۆڵکاری مێژووی مۆندیالە، بۆ دوو یانە جەمسەریەکی ئیسپانیا یاریی کردووە کە بارسێلۆنا و ریال مەدریدن بۆ دوو تیپەکەی شاری میلان یاریی کردووە، کە ئینته‌ر میلان  و ئایسی میلانن, وە ٣٤ یاریی لەم پاڵەوانەتیە ئەنجامداوە, تاکە ناسناوە, کە نەیتوانیووە بە درێژی تەمەنی یاریی کردنی بیبیاتەوە.

7- میرۆسلاف کلۆزە: ھێرشبەری ئاڵمانی بۆ ھامبۆرگ و کایزەرسلاوتن و ڤێردێربرێمن و بایەر میونشنی ئاڵمانی  و لازیۆی ئیتاڵیا یاری کردووە و گۆڵکاری جامی جیھانی 2006 بوو لە 2014 جامی جیھانی بردەوە، بەڵام خەونی بردنەوەی چامپیۆنزلیگی نەبووە ڕاستی.

8- فرانچێسکۆ تۆتی: پاشای رۆمایە بە ئەنجامدانی 739 یاریی 303 گۆڵیشی بۆ تۆمارکردوون، براوەی مۆندیالی 2006 بووە، لەگەڵ رۆما 55 یاریی لە چامپینزلیگ ئەنجامداوە، بەڵام تەنانەت بۆ جارێکیشی نەیتوانی جامە گەورەکەی ئەورووپا ده‌باتەوە.

9- ڤان نیستەلرۆی: گۆڵکەری گەورەی شەیتانە سوورەکان بوو دواتر پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد، براوەی پرێمەرلیگ و لالیگای ئیسپانیە, 347 گۆڵی لە ژیانی وەرزشی تۆمار رکردووە و 73 یاریی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامداوە، کەچی نه‌یتوانیوه‌ ئەم ناسناوە بباتەوە.

10- زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ: بۆ یانەکانی ئایاکسی ھۆڵەندی و ئینته‌ر میلان و ئایسی میلان و یۆڤێنتۆس و بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان مانچێستەر یوناتد یاریی کردووە، ئێستاش خەونی بردنەوەی ئەم ناسناوەی لەگەڵ مۆرینھۆ ماوە، چونکە بەردەوامە لە یاریی کردن،  109 یاریی لەم خولە ئەنجامداوە، بەڵام ئەم دەستکەوتەی نەبردۆتەوە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری سویدی پێشووی پاریس سانجێرمان و ئێستای مان یونایتد
ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری سویدی پێشووی پاریس سانجێرمان و ئێستای مان یونایتد