توركیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر چوونی هێزه‌كانی رژێمی سووریا بۆ عه‌فرین راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سووریا بۆ ئه‌وه بچنه عه‌فرین تا پارێزگاریی له چه‌كداره كورده‌كان بكه‌ن، ده‌بێت بزانن هیچ كه‌سێك ناتوانێت هێزه‌كانی توركیا رابگرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/2/2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی گووتی: "ئه‌گه‌ر ھێزه‌كانی سووریا بۆ ئه‌وه بێنه عه‌فرین تا یه‌كیینه كوردییه‌كان له‌وێ نه‌هێڵن، ئێمه كێشه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هێزه كوردییه‌كان بپارێزن، ئه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت سوپای توركیا رابگرێت".
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كاتێكدایه، هه‌واڵی چوونی هێزه میللییه‌كانی سووریا بۆ عه‌فرین له‌لایه‌ن میدیای فه‌رمی رژێمی سووریا بڵاوبووه‌ته‌وه.
گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین، رەتیدەكاتەوە لەگەڵ حكومەتی سووریا رێككەوتبن، بۆ ئەوەی ھێزەكانی سەر بە رژێمی سووریا بێنە عەفرین.
بروسك حەسەكە، گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین بە كوردستان24 راگەیاند: "تا ئێستا لەگەڵ حكومەتی سووریا رێكنەكەوتووین، خەڵكی سڤیل لە حەلەبەوە بۆ بەرگری كردن لە عەفرین ھاتوون".
قسه‌كانی گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌په‌گه پاش ئه‌وه‌بوو كه ئەمڕۆ تەلەڤزۆنی فەرمی سووریا رایگەیاند: "لە چەند كاتژمێری داھاتوودا ھێزەكانی سووریا دەچنە ناو عەفرین".
تەلەڤزیۆنی سووریا راشیگەیاند: "ھێزەكانمان لەسەر داوای خەڵكی عەفرین و بۆ پشتیوانی لە بەرگری عەفرین دەچنە شارەكە"
پێشتر به‌دران چيا، راوێژكارى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين له (باكوورى سووريا) له لێدوانێكدا بە ئاژانسی ھەواڵی رۆيته‌رزی رايگه‌ياندبوو: "له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا سوپاى سووريا له هه‌ندێك خاڵى سنوورى عه‌فرين بڵاوه‌يان پێده‌كرێت".
لە ماوەی رابردوودا و بەتایبەتی دوای ھێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین، یەكینەكانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) و حكومه‌تی سووریا، بۆ گەیشتن بە رێككەوتن چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە.
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد.
ئۆپەراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.