مەسروور بارزانی: عێراق بە كردار دابەشبووە و دەركەوت مودێلی عێراقی یەكگرتوو شكستی ھێنا

"پێویست ناكات توركیا لە ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان بترسێت"

K24 - ھەولێر

مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق بە كردار دابەشبووە و دەركەوت مودێلی عێراقی یەكگرتوو شكستی ھێنا، بۆیە ریفراندۆم بۆ دياريكردنی شێوەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی مەسروور بارزانی گوتی: "پێویست ناکات تورکیا لە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بترسێت ، چونکە ئێمە دەستکاری سنووری نێوان وڵاتانی دەوروبەر ناکەین بەڵکو تەنیا پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراق گۆڕانکاری بەسەردا دێت".

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: "عێراق ئێستا خۆی بە کردار دابەشبووە و دەرکەوت مۆدێلی عێراقی یەکگرتوو شکستی خوارد، بۆیە ریفراندۆم بۆ دياريكردنی شێوەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقە، ريفراندۆميش رێگەمان پێدەدات کە دەست بە دانوستانێکی ئاشتیانە بکەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لە پێناو داننان بە ماف و خواستە رەواکانی خەڵکی کوردستان".