ئه‌مه‌ریكا بیرۆكه‌كه‌ی ماكرۆن ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی سوپایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌وروپا ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، دژی هه‌ر هه‌وڵێكن، كه ببێته هۆی لاوازكردنی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، كه به ناتۆ ناسراوه.
هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: "ناتۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی چه‌سپاوه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش ساڵانێكی زۆره هاوكاریان كردووه، بۆیه نامانه‌وێت لاوازبێت".
ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی جان ئیڤ لۆدریان، له په‌راوێزی سه‌ده‌مین ساڵیادی كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م له پاریس، پرسی به‌هێزكردنی ناتۆیان تاووتوێ كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتیشی: "ناتۆ ئه‌و كاته به‌هێزتر ده‌بێت كه هه‌موو ئه‌ندامانی به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌تر بگرنه ئه‌ستۆ، بینیمان كه چه‌ند ده‌وڵه‌تێك ئه‌و پرسه‌یان به رژدی وه‌رگرت".
له باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، بۆ دامه‌زراندنی سوپایه‌كی تایبه‌ت به ئه‌وروپا، ناوێرت گوتی: "هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌یه، ئه‌و وڵاته كۆنترین و گرنگترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه، هیچ شتێكیش له‌و په‌یوه‌ندییه ناگۆڕێت".
ماكرۆن پێشنیازه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بووه كه سوپایه‌كی تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ بۆ پارێزگاریكردنی ئه‌وروپا له هه‌ڕه‌شه‌كان، پێبكهێنرێت.
لای خۆیشیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بێزاری خۆی له‌و پێشنیازه‌ی ماكرۆن ده‌ربڕیوه و به "سووكایه‌تی" وه‌سفیكردووه.
هه‌رچی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیایه، به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، پشتگیری ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كات و پێیوایه، پێویسته كه‌شێكی یه‌كگرتوو له لیشبۆنه‌وه تا ڤیلادیڤۆستۆكی ئه‌وپه‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووسیا بێته ئاراوه.
ئ. م