ئه‌ردۆغان داوایه‌كی بۆ ئازادكردنی ده‌میرتاش ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" داوایه‌كی هاوپه‌یمانی خۆی "بوڵنت ئارینج"ی ره‌تكرده‌وه، كه داوای كردبوو، به‌رهه‌ڵستكاری سیاسی كورد، "سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش" و گه‌وره بازرگانێك ئازاد بكات.
هه‌ریه‌ك له "سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش" و "عوسمان كاڤالا" له دوای هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌مموزی (2016) ده‌ستگیركراوون.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی توركیا، حكومه‌تی "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" به‌رده‌وامه له هێشتنه‌وه‌ی نه‌یاره سیاسییه‌كانی له زینداندا.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری باڵای سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، "بوڵنت ئارینج" داوای له سه‌رۆك كۆماری توركیا، كرد، ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی توركیا له زیندان ئازاد بكات.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی توركیا، له میانه‌ی وتارێكدا، له به‌رده‌م ئه‌ندامانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وای توركیادا گوتی: هه‌رچه‌نده ئێمه پێشتر به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه، ناكرێت بۆچوونی كه‌سی هیچ كه‌سێك په‌یوه‌ست بكرێت به سه‌رۆك، یان حكومه‌ت و حزبه‌كه‌مان"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی "بوڵنت".