یانه‌ی زاخۆ به شكست پێشوازی له خولی نایابی عێراق كرد
یانه‌ی زاخۆ یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له به‌سرا ئه‌نجامدا و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی نه‌فتی باشوور دۆڕاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 نۆڤێمبه‌ری 2017، یانه‌ی زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌سرا بووه میوانی یانه‌ی نه‌فتی باشوور.
یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه له خوله‌كی 24 له رێگه‌ی حسین عه‌لی واحید پێشكه‌وت، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی یانه‌ی نه‌فتی باشوور كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، ئه‌گه‌رچی یانه‌ی زاخۆ هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی دا، به‌ڵام نه‌یتوانی له شكست رزگاری بێت و یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستبه‌تاڵی تێپه‌ڕاند.
یانه‌ی زاخۆ تاكه نوێنه‌ری كوردستانه له خولی نایابی عێراق ناگه‌ڕێته‌وه باشووری كوردستان و رۆژی هه‌ینی له كاتژمێر 02:30ـی ئێواره له به‌غدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی حدوود.