يه‌كێتى له ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه له خيانه‌تى 16ـى ئۆكتۆبه‌ر ناڕازييه و ئاماده نييه واژووى بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستیی رووداوه‌كانی 16ـى ئۆكتۆبه‌ر رايگه‌ياند، كاره‌كانیان ته‌واو كردووه. زانیاری و به‌ڵگه‌كانیان له راپۆرتێكدا ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه. له‌كۆی هه‌شت ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ش ته‌نها ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی واژووی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه نه‌كردووه.
به گوێره‌ی زانیاریيه‌كانی كوردستان24 لیژنه‌كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه به‌شێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی كه‌مته‌رخه‌م بوون و هێزه‌كانیان پاشه‌كشه پێكردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
دوای نزیكه‌ی 11 مانگ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كان، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی، كه په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی 16ـى ئۆكتۆبه‌ر پێكیهێنابوو، هه‌فته‌ی رابردوو كاره‌كانیان ته‌واو كرد و راپۆرتی كۆتاییان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌كه رايگه‌ياند، ئێستا ناتوانن ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه بۆ رایگشتی ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵكو زانیاری و به‌ڵگه‌كان خراونه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ڵگه و زانیارییه‌كانی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی رووداوه‌كانی 16ـى ئۆكتۆبه‌ر، له‌كۆی 8 ئه‌ندامی لیژنه‌كه7 ئه‌ندامیان واژوویان كردووه و ته‌نيا ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی واژووی نه‌كردووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ناڕازی بوونی یه‌كێتی له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بێستون فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رايگه‌ياند، ئه‌ركی ئێمه ته‌واو و ئیدی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه، كه چۆن ئامانجی لیژنه‌كه به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.
لێدوان: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستی رووداوه‌كانی 16ـى ئۆكتۆبه‌ر له خورماتوو ده‌ورووبه‌ری، به‌ڵگه و زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می هه‌ندێك له‌به‌رپرسه سه‌ربازيیه‌كانی یه‌كێتی له‌و سنووره ده‌ست كه‌وتووه كه بوونه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و پاشه‌كشه و ماڵوێرانیه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا هاتووه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا دوا راپۆرتی لیژنه‌كه ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكرێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌و به‌رپرسانه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا ناویان هاتووه.
ئ.ر