به ڤيديۆ.. ژماره‌يه‌ك جوتيارى كورد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوونه‌ته مه‌راسيمى بانگه‌شه‌ى ليسته‌كه‌ى عه‌بادى
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتييه كوردانه‌ى ئه‌مڕۆ له ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ى ليسته‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى له هه‌ولێر ئاماده بوون، هه‌وادارى عه‌بادى نه‌بوون و ته‌نيا بۆ داواكردنى پاره‌ى گه‌نمه‌كانيان به‌شدارييان له ئاهه‌نگه‌كه كردبوو.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، رۆژنامه‌نووسێك گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى هۆڵى بانگه‌شه‌ى ليسته‌كه‌ى عه‌بادى بڵاوكردووه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت نيوه‌ى زياترى هۆڵه‌كه چۆڵه و به وێنه‌ى عه‌بادى ناوبڕيان درووستكردووه بۆ شاردنه‌وه‌ى كورسييه خاڵييه‌كان.
چه‌ند جوتيارێكى كورديش، كه له ناو هه‌وادارانى عه‌بادى ده‌بينران، بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رازى دڵيان ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئێمه هاتووين داواى پاره‌ى گه‌نمى جوتياران بكه‌ين، كه عه‌بادى به‌ڵێنى خه‌رجكردنى دا به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ى نه‌بردووه‌ته سه‌ر.