سوهێر قه‌یسی بۆ هادی عامری: پیاوه‌تییه‌كه‌ت هه‌مووی ئه‌وه‌نده‌یه
K24- هه‌ولێر:
"وه‌ڵاهی توشی شۆك بوومه له كه‌سێكی سیاسی به‌و قه‌باره‌یه نازانێت، كه سوهێر قه‌یسی دوو بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی پێشكه‌شكرد و ماوه‌ی 4 ساڵه ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه" ئه‌مه وه‌ڵامی سوهێر قه‌یسی، میدیاكار و چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌ناوبانگی عێراقییه بۆ هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، كاتێك له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا عامری باسی ئه‌و چالاكوان و میدیاكاره ده‌كات و ده‌ڵێت: "رۆژانه له ده‌نگوباسه‌كانی سوهێر قه‌یسی گوێمان لێ ده‌بێت، كاتێك باسی شۆڕشگێڕه‌كانمان ده‌كات و داده‌به‌زێته سه‌ر نوری مالكی و جه‌نگاوه‌ره‌كانمان به هێزی سه‌فه‌وی ناوده‌بات و له‌دژی شیعه خزمه‌تی مه‌زهه‌بی سوننی ده‌كات".
سوهێر قه‌یسی له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ هادی عامری كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، ده‌ڵێت: "به‌ر له 4 ساڵ ده‌ستم له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی پابه‌ندی كه‌سایتی بێلایه‌نی خۆم بم و ده‌سبه‌رداری مووچه و ده‌رماڵه تایبه‌ته‌كانم بووم و، رووم له كاری مرۆڤایه‌تی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كردووه، بۆئه‌وه‌ی هاوكاری به‌سه‌ر كه‌سانی لێقه‌وماودا دابه‌ش بكه‌م".
قه‌یسی دڵنیاییش ده‌داته عامری كه نابێته هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر پێگه‌كانیان و ده‌ڵێت: "نه‌ترسێن له‌وه‌ی كه خۆم كاندید بكه‌م، بۆچی ناوم ده‌زڕێنن و شه‌ره‌فی من له‌كه‌دار ده‌كه‌ن؟ من ته‌حه‌دای هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك ده‌كه‌م كه له‌پێناو پاراستنی بێلایه‌نی و روو كردنه گه‌له‌كه‌ی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی هه‌ڵگرێت، به‌ڵام پرسیارت لێ ده‌كه‌م، مامۆستا هادی عامری!! ئایا رازی ده‌بیت شه‌ره‌فی دایك و خوشكت له‌كه‌دار بكرێت؟ ئایا قبووڵی ده‌كه‌یت بێڕێزی به‌رامبه‌ر به كه‌رامه‌ت و نامووسی كچێكی وڵاته‌كه‌ت بكرێت.. پیاوه‌تییه‌كه‌ت هه‌مووی ئه‌وه‌نده‌یه؟".
سوهێر قه‌یسی خه‌ڵكی شاری به‌غدایه و به‌كالۆریۆسی له پزیشكی ددانسازی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ره‌تای كاری میدیایی وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌ندرووستی له شاشه ده‌ركه‌وتووه، دواتر بووه‌ته بێژه‌ری بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباس، له 11ی 5ی ساڵی 2004 بۆ یه‌كه‌م جار له بڵاوكراوه‌ی "نه‌شره‌ی رابیعه" له كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه هاته سه‌ر شاشه، له ساڵی 2007 وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی له‌لایه‌ن مانگی سووری عێراقییه‌وه بۆ خزمه‌تی ئافره‌ت و منداڵان هه‌ڵبژێردرا.
بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی به‌ناوی له‌عێراقه‌وه "من العراق"ی له كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه پێشكه‌ش كردووه، كه تایبه‌ت بوو به كاروباری عێراقه‌وه، هه‌وره‌ها چه‌ندین به‌رنامه‌ی سیاسی له‌و كه‌ناڵه پێشكه‌ش كردووه، وێڕای پێشكه‌شكردنی بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباس له هه‌مان كه‌ناڵ.
سایتی "ستیپ فێد" سوهێر قه‌یسی وه‌ك یه‌كێك له 10 رۆژنامه‌نووسی كچی كاریگه‌ر له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵبژاردووه.
H.B