ئارام شێخ محه‌مه‌د: هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كار و چالاكییه‌كانی كوردستان 24 له‌عێراق خستۆته گه‌ڕ
K24- هه‌ولێر:
ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بڕیاری وه‌ستاندنی كار و چالاكییه‌كانی كوردستان 24 له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، "ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی رۆشنبیری باسكردووه".
شێخ محه‌مه‌د گوتیشی، بابه‌تی راگرتنی كار و چالاكییه‌كانی كوردستان 24ـیان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، بۆئه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا زیاد بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاری میدیایی له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌تایبه‌ت شاری به‌غدا.
ئارام شێخ محه‌مه‌د گوتیشی، ئێمه له‌سه‌ر فشاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به‌و رێگریه ده‌هێندرێت.
دوای هه‌ڵمه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه له 25ی ئه‌یلولی رابردوو ئه‌نجامدرا و پاشانیش رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر، كه كوردستان 24 چار له رۆماڵكردنی رووداوه‌كاندا رۆڵێكی به‌رچاوی له گه‌یاندنی راستییه‌كان و نیشاندانی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كان و خستنه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، حكومه‌تی عێراق به بڕیارێك چالاكییه مه‌یدانییه‌كانی كوردستان 24ی له‌و ناوچانه راگرت، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندان.