ڤیدیۆ.. کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

پارتی به‌ بردنه‌وه‌ی 45 كورسی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كان، ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ لیست و قه‌واره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

پارتى ديموكراتى كوردستان: 45 كورسی

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان: 21 كورسی

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: 12 كورسی

نه‌وه‌ی نوێ: 8 كورسی

كۆمه‌ڵی ئیسلامی: 7 كورسی

به‌ره‌و ئیسلاح: 5 كورسی

سه‌رده‌م: 1 كورسی

 به‌گوێره‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، دوای ئه‌وه‌ی 96 بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ حزب و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

پارتی دیموكراتی كوردستان: 688070 ده‌نگ

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان: 319012 ده‌نگ

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: 186903 ده‌نگ

جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: 127115 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی به‌ره‌و ئیسلاح: 79434 ده‌نگ

كۆمه‌ڵی ئیسلامی: 109434 ده‌نگ

لیستی سه‌رده‌م: 15581 ده‌نگ