رووسیا: پنتاگۆن پلانی بۆردومانكردنی دیمه‌شقی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
سوپاسالاری رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پلانی ئه‌وه‌ی داناوه، چه‌ند شوێنیكی ستراتیژی حكوومه‌تی سووریا له دیمه‌شقی پایته‌خت بۆردومان بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رووسیه‌لیه‌وم، ڤالێری گراسیمۆڤ، سوپاسالاری رووسیا، باسی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه، روونیشی ده‌كاته‌وه، واشنتن به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كردووه‌ته بیانوو.
گراسیمۆڤ رایگه‌یاندووه، زانیاری ئه‌وه‌یان له‌به‌ر ده‌سته، چه‌كدارانی چه‌ند گرووپێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی ده‌كه‌ن.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌مه‌ترسی ژیانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی، مۆسكۆ بێ وه‌ڵام نابێت و به توندیش وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌داته‌وه.
لای خۆیه‌وه، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، دوایین هۆشداری ده‌داته به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی گه‌لی سووریا، واشنتن گورزی سه‌ربازی له ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی ده‌وه‌شێنێت.
پێشتر له دوای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی "گازی سارین"، له خان شێخۆن، له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه له نیسانی 2017، ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی شوعێراتی بۆردومان كرد.
ا. م