ئه‌مه‌ریكا ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له‌سه‌ر زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س تاقیده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی پێكوته‌ی دژه كۆرۆنا ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڤاكسینه‌كان له‌سه‌ر زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س تاقی ده‌كرێنه‌وه، كه خۆبه‌خشانه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له ئه‌مه‌ریكا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری په‌تای كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون له‌سه‌ر ئه‌و خۆبه‌خشانه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌كان ده‌كرێت و له‌ناو ته‌واوی جۆره‌كان باشترین و سه‌لامه‌تترینیان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان و ڤاكسینه‌كان له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییه‌كانیان رازی بوونه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان له‌كاتی شكستهێنانی پێكوته‌كه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ركابه‌ره‌كانی بكات.
H.B