ھێرشێکی چەکداری کرایە سەر ھیزی پێشمەرگە

به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ وه‌رده‌كاریی هێرشه‌كه‌ی داعش باس ده‌كات

K24 - گه‌رمیان:

ئەم شەو لە ناوچەی کانی ماسی سەر بە قەزای خانەقین چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر بارەگایەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و به‌ توندیش وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه‌.

جمور رۆستەم، فەرماندەی فەوجی سێ لە لیوای سێی ھێزەکانی پێشمەرگە، بەکوردستان 24ی راگەیاند، مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەی کانی ماسی، سەر بەخانەقین، ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی ھێزەکانیان، به‌ڵام به‌ توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند، دوای زیاتر لە نیو کاتژمێر شەڕی قورس، چەکدارانی داعش ناچار بە ھەڵاتن کراون. فەرماندەکەی پێشمەرگە وتیشی: "دوای شەڕەکە ھێزێکی دیکەی پێشمەرگە گەیشتووەتە ناوچەکە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی".

سەبارەت بەزیانە کانیش، جمور ڕۆستەم رایگه‌یاند، ھێزە کانی پێشمەرگە ھیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.

ئەو ناوچانەی سنووری خانەقین، ماوەی مانگێكە، كرده‌ی تیرۆریستی داعشی تیدا زیاد بووە بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان و جموجۆڵی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ش به‌ روونی ده‌ركه‌وتووه‌.

ئ. م