نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران تووشی كۆرۆنا بوو
K24- هه‌ولێر:
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێران تووشبوونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كوردستان 24 پشتڕاست كرده‌وه.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تارانه‌وه ئاشكرایكرد، ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ ده‌ركه‌وتووه و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بوو.
نازم ده‌باغ گوتیشی: له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا به‌رده‌وام تای هه‌بووه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندروستی تاڕاده‌یه‌ك باشه و به‌ره‌و خراپتر نه‌چووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا له‌سه‌ر رێنمایی پزیشكان و رێكاره‌كانی ته‌ندروستی خۆم له‌ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین كردووه و رۆژانه تیمی پزیشكان سه‌ردانم ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام چاره‌سه‌ریم بۆ ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران دووپاتیشی كرده‌وه، به‌گوێره‌ی ستانداردی رێكاره‌كان پێویسته بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 هه‌فته له‌ماڵه‌وه بمێنمه‌وه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا داوای له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی بن و هیوای سه‌لامه‌تیشی بۆ هه‌موو تووشبووان خواست.
H.B