دوای هه‌فته‌یه‌ك له ئازادكردنی ئه‌و قوتابییه ئه‌مریكییه مرد كه له كۆریای باكوور ده‌ستگیركرابوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وتو وارمبێر، ئه‌و قوتابییه ئه‌مریكییه‌ی رۆژی 13/6/2017 به بێ هۆشیی و بێ ئاگایی له ره‌وشێكی ته‌ندرووستی خراپ‌دا، گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكووره‌وه ده‌ستگیركرابوو، كۆچی دوایی كرد.
دوای گیان له ده‌ستدانی وارمبێر، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌ككگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد‌و رایگه‌یاند" سه‌ركۆنه‌ی رژێمی سه‌ركوتكه‌ری پیۆنگ یانگی "دڕنده" ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، نێوانی ئه‌و دوو وڵاته به گرژییه‌كی زۆردا تێده‌په‌ڕێ.
تره‌مپ گوتوویه‌تی" زۆر كرده‌وه‌ی قیزه‌ونتری له‌و شیوه‌یان ئه‌نجامداوه‌و به‌ڵام ئیمه به لایه‌نی كه‌م توانیمان ئه‌و قوتابییه بگه‌ڕێنینه‌وه لای كه‌سوكاره‌كه‌ی. ئه‌و قسانه‌ش پاش ئه‌وه‌كردی كه خێزانی ئه‌وتو وارمبێر رایانگه‌یاند " كوڕه ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌كه‌یان رۆژی دوو شه‌ممه كۆچی دوایی كردووه و ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای ئه‌وان و به‌هۆی له نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی مۆخی و بێهۆش مانه‌وه‌ی گیانی له ده‌ستداوه.
كاتێك ئه‌و گه‌نجه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی سینسیناتی ویلایه‌تی ئۆهایۆ، ره‌وشی ته‌ندرووستی زۆر خراپ بووه‌و توانای قسه‌كردنی نه‌بووه‌و نه‌یتوانیووه هیچ وه‌ڵامێكیش بداته‌وه‌و زۆر نائارام و دوو دڵ بووه.
فرید و سیندی باوك و دایكی ئه‌و كوڕه قوتابییه ده‌ڵێن " هه‌ر چه‌نده دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌مانتوان گوێمان له ده‌نگی بێت، به‌ڵام رۆژ دوای رۆژ به ده‌م و چاویدا هه‌ستمان ده‌كرد ده‌زانێت گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای ئێمه و ماڵه‌كه‌ی خۆی و هه‌ستی به‌وه كردبوو".
ئه‌وتو مانگی یه‌كمی ساڵی 2016 به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به هه‌وڵی لێكردنه‌وه‌و بردنی پۆسته‌رێكی ریكلامی رژێمی كۆریی له یه‌كێك له هوتێله‌كانی شاری پیۆنگ یانگ ده‌ستگیركرا، هاوڕێیه‌كی به ناوی گراتۆن كه تاكه شایه‌تحاڵی رۆژئاوایی بووه له‌سه‌ر ده‌ستگریكردنی ئه‌و قوتابییه به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی گوتووه " ئه‌وتو زۆر ترساوه‌و به‌رگه‌ی نه‌گرتووه".
ئه‌و كاته‌یشی له میدیا جیهانییه‌كان هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌و ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك بوو ده‌ستگیركرابوو ده‌گریاو ده‌یگووت " خراپترین هه‌ڵه‌م كردووه له ژیانمدا".