"عه‌بادی دێته سلێمانی"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/4/2018 ئیبراهیم ره‌شید، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر له سلێمانی رایگه‌یاند: "له دوو رۆژی داهاتوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات".
سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی له سلێمانی به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سۆمه‌رییه نیووزی گوتووه: "سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانێتی نه‌سردا، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌گاته شاری سلێمانی".
ئیبراهیم ره‌شید به پێگه ئه‌لیكترۆنییه عێراقییه‌كه‌ی گوتووه: "له پارێزگای سلێمانی پێشوازی و كرانه‌وه‌یه‌كی باش هه‌یه به‌رامبه‌ر لیستی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كه‌یدا، یان رۆژی چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه دێته پارێزگاكه".
سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له سلێمانی، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات، پاسه‌وانی پێویست بۆ باره‌گاكانی لیستی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر له پارێزگاكه دابین بكه‌ن".
له رۆژی 14/4/2018ـه‌وه له عێراق هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاره رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بدرێت. لیستی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی، جگه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، له هه‌رێمی كوردستانیش كاندیدیان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ژماره‌یه‌ك كورد چوونه‌ته ریزی لیسته‌كه‌ی عه‌بادییه.
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه، ته‌نانه‌ت بۆ پێشوازیكردن له ھێنانه‌وه‌ی ته‌رمی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری عێراق نه‌هاته سلێمانی، به‌ڵام به‌گووته‌ی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان، بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دێته شاره‌كه.