په‌یامێك له‌ سه‌رۆك بارزانی-یه‌وه‌

"هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزكردن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت"

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 48 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌یه‌گه‌نێت، تا ئیستاش شكاندنی شه‌راكه‌ت له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، كه‌ له‌ وێبسایتی فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ راشیگه‌یاندووه‌، هێشتا به‌ عه‌قڵیه‌تی ئینكار مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

"ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر یەكەم ڕێككەوتنی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتی عێراقیدا تێدەپەڕێ كە تێیدا دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كوردستاندا نرا.

دوای 48 ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری 2005ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە و پاش مێژوویەكی پڕ لە كارەسات، هێشتا شكاندنی شەراكەت بەردەوامە و هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزكردن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت".

 

ا. م