كۆميسيۆن واده‌ى بانگه‌شه‌ى دياريكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى كۆمسيارانى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان واده‌ى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستنيشان كرد.
له راگه‌يه‌ندراوێكى رۆژنامه‌وانيدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، كۆمسيۆن رايگه‌ياندووه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نى كۆمسيارانى كۆمسيۆن بڕياريدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ ليست و قه‌واره‌كان و پاڵێوراوان له رێككه‌وتى (5/9/2018) كاتژمێر (12:00)ى شه‌و ده‌ستپێبكات و تاوه‌كو كاتژمێر (08:00)ى سه‌ر له به‌يانى رێككه‌وتى (28/9/2018) بخايه‌نێت.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوولى 2018، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.