پلەی گەرما دادەبەزێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پلەی گەرما زیاتر داببەزێت، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 41 و لە سلێمانی و دھۆك 39 و لە كەركووكیش 42 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی