حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
میلیشیای حزبوڵڵا، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ره‌یه‌كی فراوان" شه‌ڕیان له دژی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی ئه‌و میلشیا عێراقییه، له شاری ئه‌لبوكه‌مالی سووریا، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، بۆردومانكردنی چه‌كدارانییان له‌و ناوچه سنوورییانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل شتێكی له ناكاو نییه و به گوته‌ی خۆیان، ئه‌وان سه‌رقاڵی تێكشكاندنی داعشن له‌و ناوچه سنوورییه و ده‌ڵێن: "ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی زۆڵ به‌و كاره نیگه‌رانن".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانییان، سوورن "له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی داعش وه‌ك چڕنووك و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌ی ئیسلام بمێنێته‌وه و ببێته بیانووێك بۆ ده‌ستێوه‌ردان و مانه‌وه‌یان له ناوچه‌كه" به تایبه‌تیش له نزیك سنووری عێراق و سووریا.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، حزبوڵڵا ده‌ڵێت: "هیچ گومانی تێدا نییه تره‌مپی گه‌مژه و نه‌تانیاهوی شێت، باش ده‌زانن شه‌هیده‌كانی دوێنێ كێ بوون؟ سه‌ر به چ كولتووری و بیروڕاوه‌ڕێك و مێژووێك بوون؟".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، باره‌گای لیواكانی 45 و 46ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك ئه‌و ناوچه سنوورییه بۆردومان كران و له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا میلیشیاكه ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا به دوو مووشه‌كی ئاراسته‌كراو له هێزه جێگیره‌كانییان داون و به هۆیه‌وه 22 كوژراو و 12 برینداری لێككه‌وتووه‌ته‌وه".
هاوكات له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، حه‌شدی شه‌عبی داوای روونكردنه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ند جارێكه هێرشی له‌و شێوه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه جۆش جاك، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه هیچ كه‌سێك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له نزیك ئه‌لبوكه‌مالی سه‌رسنووری نێوان عێراق و سووریا، گورزی وه‌شاندبێت.
ا. م