حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌نیازن ئه‌مشه‌و هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌ركووك
K24 - كه‌ركووك:
هێزێكی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی تازه و گوندی به‌شیر كۆبوونه‌ته‌وه و به نیازن هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌ركووك و ده‌ستبه‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و سه‌ربازگه‌ی K1 دا بگرن.
چه‌ند رۆژێكه ئه‌و هێزانه ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركووك ده‌كه‌ن و جموجۆڵی سه‌ربازییان له‌و ناوچانه ده‌ستپێكردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، هه‌ریه‌ك له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بافێل تاڵه‌بانی كوڕی، له دوو په‌یامی جیاوازدا، داوای ئه‌وه‌یان كرد كه‌ركووك و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڕێوه‌ببردرێت و پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌مان داوی كردبوو.
بافێل تاڵه‌بانی له په‌یامه‌كه‌یدا داوای كردبوو، گفتوگۆی بێ مه‌رج و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكرێت و داواشی له په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی كرد بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.
كوڕه گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی له په‌یامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاندبوو، پێویست دەكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێتە هۆكاری رزگاركردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراق لەم تاریكییەی كە تێیكەوتوون.
هاوكات داوای ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌نجوومه‌نێكی نوێ بۆ پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵبژێردرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات پارێزگاریش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابدرێت، كه هه‌مان داوای حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقه.