هێلیکۆپتەرێکی هاوپه‌یمانان له عێراق تێكشكا
K24 - هه‌ولێر:
هێلیکۆپتەرێکی جۆری ئێم - ئێچ 60 بلاک هاوک سەر بە هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له عێراق تێكشكاوه‌و كوژراو و بریندار هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، به‌هۆی تێكشكانی ئەو هێلیکۆپتەرە ئه‌ندامێكیان كوژراوه‌و دوو دیكه‌ش برینداربوون. سێ سه‌رنشینی دیكه‌ی هێلیکۆپتەرەکە رزگاركراوون و باری ته‌ندرووستیان جێگیره.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "هێلیکۆپتەرەکە له ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه"، به‌ڵام هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیکۆپتەرەکە ئاشكرا نه‌كراوه.