سيستمى چاودێرى له فه‌يسبووك چۆن كارده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى بۆ يه‌كه‌مجاره راپۆرتێكى له باره‌ى سياسه‌تى چاودێرى له فه‌يسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تايبه‌ته به توندوتيژى و تيرۆر و ره‌گه‌زپه‌رستى و سێكسى.
فه‌يسبووك به‌ربڵاوترين پێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تييه كه ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى له سه‌رووى مليارێك به‌كاربه‌ره‌وه‌يه و بۆ هه‌ر بابه‌تێك 10 چركه دياركراوه، تا بڕيارى لابردن يان مانه‌وه‌ى بدرێت له تۆڕه‌كه‌دا.
رۆژنامه‌كه دواى لێكۆڵينه‌وه له 100 به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت به رێساكانى چاودێرى و بڵاوكردنه‌وه, بۆى ده‌ركه‌وتووه، فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و تۆڕه له هه‌ندێك بابه‌تدا به روونى ناتوانن بڕيار بده‌ن به هۆى لێڵى هه‌ندێك رێساى چاودێرى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى توندوتيژى.
به گوێره‌ى رێساكان، هه‌ر بابه‌تێك ئاماژه‌ى تێدابێت بۆ كوشتنى سه‌رۆكى ئه‌مريكا به خێرايى لاده‌برێت. هه‌ندێك ده‌سته‌واژه و بڕگه‌ى په‌يوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن ده‌سڕدرێنه‌وه.
هاوكات فه‌يسبووك رێگه به به‌كارهێنه‌رانى ده‌دات، ئازاردانى خۆيان بڵاوبكه‌نه‌وه، چونكه بڕواى وايه كه ناكرێت سزاى خه‌ڵك بدرێت له حاڵه‌تى خه‌مباريدا.