ماوه‌ی 7 ساڵه له دوكانه‌كه‌ی جلوبه‌رگ به خۆڕایی ده‌داته هاووڵاتیان
K24- سلێمانی:
دووكاندارێك لە شاری سلێمانی ماوەی 7 ساڵە جل و بەرگی دەستی دوو بێ بەرامبەر واتا بە خۆڕایی بە ھاووڵاتیان دەبەخشێت.
فازل مه‌حمود ئه‌و هاووڵاتیه‌یه كه هیچ كه‌سێك له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناگه‌ڕێته‌وه و دەڵێت: كارەكە تەنیا لەو پێناوە دەكات، كە كەسانێكی كەم دەرامەت و پێویست ھەن، رەنگە توانای دابینكردنی پێداویستییەكانی رۆژانەیان نەبێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، رۆژانە دەیان كەس لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان بەمەبەستی به‌ده‌ستهێنانی جلوبەرگ سەردانی دووكانەكەی دەكەن.
H.B