عه‌لاوی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرایده‌كات، وێڕای ئه‌و سه‌روه‌ته زه‌به‌لاحه‌ی كه عێراق هه‌یه‌تی، قه‌رزه‌كانی سه‌ر وڵات گه‌یشتۆته 133 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌لاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتووه و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌بێ ساخته‌كاری ئه‌نجام دبرێن، ئه‌وا گۆڕانێكی زۆر گه‌وره لێی به‌دی ده‌كرێت و گوتیشی، هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له هه‌ڵباژدرنه‌كاندا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق عه‌لاوی گوتی، عێراقیه‌كان ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری یاساییان ده‌وێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه به‌ئیداره‌یه‌كی تایفی مه‌زهه‌بی به‌ڕێوه ببرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ناسه‌قامگیره و دۆخی ئێستای سووریا مایه‌ی نیگه‌رانیه. گوتیشی، ئێستا ترسی رووسیا پارچه‌بوونی سووریایه.