يه‌په‌گه: ئه‌گه‌ر توركيا شه‌ڕى ده‌وێت ئێمه‌ش ئاماده‌ين
K24 – هه‌ولێر:
نووری مه‌حموود، گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر توركیا شه‌ڕی ده‌وێت ئێمه‌ش ئاماده‌ین وه‌ڵامێكی توندیان بده‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکى کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا لەشاری ئەنقەرە رایگەیاند، بۆ ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی رووباری فورات هەموو ئامادەکارییە كراوه.
گوتیشی: لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکات.
ئەردۆغان هەروەها گوتی: لە ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی رووباری فورات هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە ناکەنە ئامانج.