كه‌له‌كچی.. لەسەر کێشەیه‌کی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سێك كوژرا
K24 - دهۆك:
به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ناحیه‌ی كه‌له‌كچی سه‌ر به‌قه‌زای شێخان، كه‌سێك به‌ناوی (ده‌روێش زوبێر سه‌عید)، ته‌مه‌ن 35 ساڵ كوژرا.
ئاری حوسێن، په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ڤه‌ره‌كه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8 و نیو روویداوه، شایه‌تحاڵێكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاووڵاتییه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه.
شایه‌تحاڵه‌كه، دراوسێی كوژراوه‌كه‌یه و له شوێنی رووداوه‌كه قسه‌ی بۆ په‌یامنێری كوردستان 24 كردووه، رایگه‌یاندووه، هاووڵاتییه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی و بەچەکی کلاشنکوف لە نێو كۆڵانی خۆیان و نزیكی ماڵی خۆیان کوژراوە .
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، تەرمی کوژراوەکە ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دادی دهۆك كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
شایه‌تحاڵه‌كه له باره‌ی بكوژه‌كه‌ش به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، دوای رووداوەکە بكوژه‌كه بو شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتووه، بەڵام پۆلیسی کەلەکچی گه‌ڕان و پشكنینی بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كه ده‌ستپێكردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوونه هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن و پێیانگوتووه "تەنها بەشی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بۆی ھەیە زانیاری بدات".
ئ. م