ئهگهر گۆڕان بۆ كاراكردنهوهی پهرلهمان نهیهته پێش پارتی بژاردهی دیكهی دهبێت
K24 - ههولێر:
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت: گەر ئەمجارە گۆڕان نەھاتە پێش بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان وەك پارتی داوا لە لایەنەكانی دیكە بەتایبەت یەكێتی و یەكگرتوو دەكەن ھەڵوێستی راشكاوی خۆیان دەرببڕن و پەرلەمان كارا بكەنەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە پارتی ھیڵی سووری لەسەر گەڕانەوەی تیمی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمان و حكومەت لابرد و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش داوا دەكات ئەمجارە پارتی گفتارەكانی بكات بە كردار.