دوای هه‌ڕه‌شه‌كردن له سعوودیه چووه كه‌عبه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ردانه‌كه‌ی سامی مه‌سعوودی، سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاری ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو "كه‌عبه‌ی پیرۆز"، مشتومڕێكی فراوانی له شه‌قامی سعوودیه‌دا ناوه‌ته‌وه، چونكه پێشتر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شد به هۆی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ئه‌لنه‌مر، پیاوی ئایینی شیعه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێن نغرۆكردنی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه.
له وێنه‌یه‌كدا كه به فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سامی مه‌سعوودی ده‌بینرێت، كه له‌ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز دێته ده‌ره‌وه، كاتێك له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی ریازیان كرد و دواتر رێوڕه‌سمی عه‌مره‌یان له‌و وڵاته به‌جێ هێناوه، ده‌رگای كه‌عبه‌یان بۆ كردوونه‌ته‌وه.
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی راوێژكاره باڵاكه‌ی حه‌شد، هه‌ڕه‌شه‌كانی پێشووتریان بیر هێناوه‌ته‌وه، كه له كاتی له سێدارادانی ئه‌و شێخه‌ی شیعه‌كاندا ساڵی 2016 گوتبووی: "خوێنی شێخ نه‌مر، ئالسعوود نغرۆ ده‌كات، شانشیه‌نه‌كه‌یان له‌ناو ده‌بات، كه له‌سه‌ر خوێنی هه‌ژاران و بێتاوانه‌كان دروست كراوه".
به‌ڵام ئه‌م جاره دوای دیداری شای سعوودیه و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، مه‌سعوودی له ریازه‌وه رایگه‌یاندووه: "توانیوویانه وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه قایل بكه‌ن، بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ، پشكی عێراق بۆ 50 هه‌زار كه‌س زیاد بكرێت".