مۆندیالی 2018ـی رووسیا خاوه‌نی 10 گرانبه‌هاترین هه‌ڵبژارده‌یه له مێژوودا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه تایبه‌ت به 10 گرانبه‌هاترین پێكهاته‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، ده‌ركه‌وتووه كه به‌رازیل خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نترین پێكهاته‌یه له مۆندیالی داهاتوو.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7 دێسێمبه‌ری 2017، به‌پشتبه‌ستن به نرخی یاریزانه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه و ده‌ریخستووه كه به‌رازیل به 673 ملیۆن یۆرۆ گرانبه‌هاترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی 2018ـیه كه نرخی هه‌ر یاریزانێك به 26.9 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به 636 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی دووه‌می ده‌وڵه‌مه‌نترین هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی گرتووه.
له كۆی 10 هه‌ڵبژارده، ته‌نیا به‌رازیل و ئارجێنتینا نوێنه‌ری ئه‌مێریكای باشوورن، سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده گرانبه‌هایه‌كانی دیكه هی كیشوه‌ری ئه‌ورووپان.
ئه‌مه‌ش 10 گرانبه‌هاترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی 2018
1ـ به‌رازیل 673 ملیۆن
2ـ ئه‌ڵمانیا 636 ملیۆن
3ـ فره‌نسا 636 ملیۆن
4ـ ئیسپانیا 603 ملیۆن
5ـ ئارجێنتینا 528 ملیۆن
6ـ به‌لجیكا 503 ملیۆن
7ـ ئینگلاند 339 ملیۆن
8ـ كرواتیا 294 ملیۆن
9ـ پورتوگال 279 ملیۆن
10ـ پۆڵه‌ندا 220 ملیۆن