سعووديه به بڕى 100 مليۆن دۆلار پشتيوانى هاوپه‌يمانى دژ به داعش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى سعوودييه بڕياريدا، بڕى 100 مليۆن دۆلار وه‌ك هاوكارى ببه‌خشێته هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.
حكومه‌تى سعوودييه رايگه‌ياند، ئه‌و بڕه پاره‌يه گه‌وره‌ترين به‌شدارييه بۆ هاوكاريكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار كراوون.
رۆژى 12ى ته‌مموز/ يۆليۆى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودييه، عادل جوبێر له برۆكسل ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به هاوپه‌يمانييه‌كه دابوو.
رياز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌و بڕه پاره‌يه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ره‌ققه و پشتيوانيكردنى پرۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كان و دابينكردنى ئاو و كاره‌با و خوێندن و په‌يوه‌ندييه‌كان پێشكه‌ش كراوه.
سه‌رچاوه: واس
ئ.ر