باشووری کوردستان ده‌ستپێشخه‌ری كۆسره‌ت ره‌سووڵ پرۆژه‌ی یه‌كێتییه‌ و گۆڕانیش چاوه‌ڕێی پارتییه‌

K24 - هه‌ولێر:

دەستپێشخەرییەکەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی پرۆژەی یەکێتییەو بڕیاریشە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بزووتنەوەی گۆڕانیش پرۆژەی ئامادەکردووە چاوەڕێی پارتییە بۆ بڵاوکردنەوەی.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەره‌ڕای کێشە نێوخۆییەکانی، لە رێگەی دەستپێشخەرییەکەی کەسی دووەمی حزبەکەی, دەیەوێت لەگەڵ لایەنەکان کۆتایی بە کێشە سیاسی و قه‌یرانه‌ ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بهێنێت.

سەرکردایەتی ئەو حزبە دەسپێشخەرییەکەی کۆسرەت رەسوڵ بە پرۆژەی حزبەکەی دەزانێت و رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، نابێت ئەو هەلەی بۆ سەربەخۆیی کوردستان هەیە لەدەستی بدەین، دەبێت پێکەوە لایەنەکان گفتوگۆ بکەن.

9. sidebar1_home_page