یه‌كێتی بڕیار له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێككه‌وتنی 5/2/2019 له‌گه‌ڵ پارتی، كۆده‌بێته‌وه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: "كاتژمێر 3:00 پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌ر رۆشنایی دانیشتنی 5/2/2019ـدا كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی بڕیاری یه‌كێتی و رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پرسه ده‌هێنێته‌وه نێو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت، یان له هه‌ولێر".
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه، هاوكاتی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه دواخراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه، كه هێشتا یه‌كێتی بڕیاری به‌شداریكردنی تێدا نه‌داوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "به‌شی زۆری كێشه‌كه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه بۆ بێگه‌رد تاڵه‌بانی، كه له‌لایه‌ن ماڵباتی تاڵه‌بانی پاڵپشتیی لێ ده‌كرێت و له به‌رامبه‌ردا باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ كه پاڵپشتیی رێواس فایه‌ق بوون، نیگه‌ران بووە و كاندیده‌كه‌شیان نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان".