په‌كه‌كه بۆ ئازادكردنی دوو كارمه‌نده‌كه‌ی "میت" 12 مه‌رجی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئێران و چه‌ند لایه‌نێكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئازادكردنی ئه‌و كارمه‌نده توركانه‌ی له شارۆچكه‌ی دووكانی پارێزگای سلیێمانی له لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" وه رفینران، سه‌رقاڵی نێوه‌ندگیرین. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه زانیاری به رۆژنامه‌ی «القدس العربي» داوه "له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی توركه‌كاندا، په‌كه‌كه 12 خاڵی وه‌ك مه‌رج دیاریكردووه‌و دیارترینیان ئازادكردنی ژماریه‌ك زیندانییه له زیندانه‌كانی توركیادا. جگه له‌وه‌ش داوای بڕێك پاره ده‌كه‌ن تا ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه بۆ "ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا" كاریان كردووه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی یه‌كێتی گوتوویه‌تی: "ئه‌وان هه‌وڵیانداوه نێوه‌ندگیری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا باش بكه‌نه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و پرسه‌وه كێشه‌ی تێكه‌وتبوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌ڵام پێده‌چێت كێشه‌كه گه‌وره و قووڵ بێت، ئێمه رووبه‌ڕووی تۆمه‌ت بووینه‌ته‌وه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه و پێمان ده‌ڵێن: به‌هاوكاری توركیا ویستووتانه ئێمه بكه‌نه ئامانج. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ نێوه‌ندگیرییه‌كه‌ی ئێمه نه‌بووه تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی یه‌كێتی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه "دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دوو كه‌سه‌كه كردووه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا "میت" كاریان كردووه، به‌رپرسی كوردیش هه‌بوون له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، كارئاسانیان بۆ جموجووڵه‌كانی ئه‌و كه‌سانه كردووه".
مانگی ئابی رابردوو، په‌كه‌كه دوو كه‌سیان رفاند و به ئه‌ندامێتی ده‌گازی میت تۆمه‌تباریان كردن و رایانگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سانه پلانیان بۆ به ئامانجكردنی جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان داڕشتووه".
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر لای ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌نقه‌ره به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد له‌سه‌ر رفاندنی "هاووڵاتییه‌كانیان" له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی رفێنرابوون و له رووی ئه‌منییه‌وه یه‌كێتی لێیان به‌رپرسه".
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا توركیا رۆژی 24/8/2017 به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نارده‌وه سلێمانی، چونكه هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی ئه‌و رفێنراوانه شكستی هێنابوو".