ته‌رمى نه‌وشيروان مسته‌فا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێخرا
K24 – سلێمانى:
له گردى زه‌رگه‌ته‌وه به ئه‌مبوڵانسێك ته‌رمى نه‌وشيروان مسته‌فا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێكرا و بڕياره بگه‌يه‌ندرێته كۆمه‌ڵگه‌ى پزيشكى فاروق.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له گردى زه‌رگه‌ته و له نزيك ماڵى نه‌وشيروان مسته‌فا كۆببونه‌وه، داوايانده‌كرد، ته‌رمه‌كه‌ى به شان به‌رن بۆ نه‌خۆشخانه.
گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شۆڕش حاجى رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و ته‌رمى نه‌وشيروان مسته‌فا له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه و سبه‌ى كاتژمێر 10:00ى سه‌ر له به‌يانى له گردى زه‌رگه‌ته له مه‌راسيمێكدا ئه‌سپه‌رده‌ى خاك ده‌كرێت.
رۆژی شەممە رێككەوتی 13ی ئایار نەوشیروان مستەفا دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر له به‌ريتانيا گەڕایەوە ھەرێمی كوردستان و سه‌ر له‌به‌يانى ئه‌مڕۆ كۆچى دواييكرد.