كچە كوردێكی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە ئەوڕوپا دەبێتە پێشەنگ

نوژین دەبێتە نموونەی كۆڵنەدان
kurdistan24.net

K24 - ئەڵمانیا

نوژین، كچێكی كوردە لە ئەڵمانیا دەژیێت، سێ ساڵ لەمەوبەر ناوبراو پەنابەر بووە، بەڵام جیاواز لە پەنابەرانی دیكە، ناوبانگێكی زۆری بۆخۆی پەیدا كردووە و بووەتە نموونەیەك بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناو مافەكانی مرۆڤ، ھەرچەندە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام زۆر وڵات دەگەڕێت و پەیامی پەنابەر و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بڵاودەكاتەوە، بڕیاریشە نوژین خەڵاتی ھیومان رایتس وۆچ وەربگرێت.

نوژین خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام ئەو دانانیشێ و وڵات بە وڵات دەگەڕێ و پەیامی ئاشتی و مافی مرۆڤ بڵاودەكاتەوە، ئێستا ئەو دەست نیشانكراوە بۆ خەڵاتی ھیومان رایتس وۆچ، كە بڕیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ خەڵاتەكەی پێبدرێت. ئەو بە كوردستان24 گوت: "ھیومان رایتس وۆچ پەیوەندییان پێوەكردم كە خەڵات دەكرێم".

باس لەوەش دەكات، پێشتر بەشداری لە پڕۆژەیەكی یانەی بەرسێلۆنای ئیسپانی كردووە، كە تایبەت بووە بۆ منداڵ و پەنابەران.