به‌ڤیدیۆ.. سووتاندنی گه‌نمی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وامه
K24- قه‌ره‌ته‌په:
ئه‌مڕۆ ئاگر له گه‌نمی جووتیارانی سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په به‌ردرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان دۆنم زه‌وی داچێنراو له گه‌نم سووتا.
هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان 24 له ناوچه‌كه رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستێك ئاگری له گه‌نمی جووتیارانی گوندی قوبه له ناوچه‌ی زه‌نگاباتی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په به‌ردا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان دۆنم زه‌وی سووتان.
په‌یامنێری كوردستان 24 له‌سه‌ر زاری دانیشتوانی گونده‌كه راشیگه‌یاند، له‌و ئاگره‌دا زیاتر له 100 دۆنم زه‌وی سووتاوه و وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له كه‌لار و كوڵه‌جۆوه به‌هانای گه‌نمه‌كه‌وه هاتوون و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
گوتیشی: تا ئێستا نازانرێت كێ ئاگره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ر له چه‌ند رۆژێك چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێتی خۆیان له سووتاندنی ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه نیشاندا، كه پێشتر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سووتێنرا بوو و گرته ڤیدیۆیێكی ساتی سووتاندنه‌كانیشیان بڵاوكردبووه‌وه.
H.B