له كه‌ركووك توركمانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى خۆپيشاندان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئاشكراكردنی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كاردانه‌وه‌ی به‌شێكی لایه‌نه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و توركمانه‌كانی كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و لایه‌نه ناڕازییه‌كانی كوردستانیش كۆده‌بنه‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دوێنێ ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كوردستان كورسییه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كیان تێدا نه‌كراوه و كورسی لایه‌نه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆیه‌تی.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی زیقار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار و به‌غدا روویانداوه، كاندیده ده‌رچووه‌كان گۆڕانكارییان تێدا هاتووه، به‌ڵام له هه‌مان لیستی حزبه‌كانن، واتا كورسییه‌كه هی هه‌مان حزب و هاوپه‌یمانێتییه، ته‌نها كاندیده ده‌رچووه‌كه گۆڕاوه.
له كه‌ركووك، به‌ره‌ى توركمانى دژى ئه‌و ئه‌نجامانه وه‌ستاوه‌ته‌وه و ره‌تيده‌كاته‌وه دانيان پێدا بنێت و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى خۆپيشاندان ده‌كات.
به گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامه نوێيانه، 11 كه‌س كه له پرۆسه‌ى ژماردنى ئه‌ليكترۆنى ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و چاوه‌ڕێى بوون به په‌رله‌مانتار بوون، ئه‌و هيوايه‌يان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆميسيۆن هه‌ريه‌ك له عەلی سەجری لە سەڵاحەدین، محەمەد كەربولی، غادە شمەری، نوری غافل دلێمی و زەینەب ھیتی لە ئەنبار، حەسەن شوێرد و مەحمود حسێن قەیسی لە بەغدا، فاروق ھیلال جومعە لە بەسرە، ستار جابری و وەسەن سەعیدی لە زیقار و محەمەد فەرمان شاھر لە نەینەوا، چانسى ئه‌وه‌يان له‌ده‌ستدا ببنه په‌رله‌مانتار.
رۆژى (12ى ئايار/ مايۆى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌كه ژماره‌يه‌ك لايه‌ن ناڕه‌زاييان ده‌ربڕى و داواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانيان كرد.
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ژماره‌يه‌ك بڕيارى له دژى كۆميسيۆن ده‌ركرد و داواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى كرد و كۆميسيارانى كۆميسيۆنيشى له كاره‌كانيان دوورخسته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامه ره‌سمييه‌كان به‌م جۆره‌يه، له ھەولێر پارتی 8 کورسی، و یەکێتی 2 کورسی.
له دھۆک پارتی 10 کورسی و یەکگرتوو 1 کورسیی،
له سلێمانی یەکێتی 8 کورسی و پارتی 1 کورسی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رايگه‌ياند، بڕیاره سبەی شەممە لایه‌نه ناڕازییه‌كان له مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى سلێمانى كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و لايه‌نانه له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، دوا هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی ئاشكرا كردنی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ئاشكرا ده‌كه‌ن.
بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانی ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى به بێ ئه‌وه‌ى رازى بێت ناوى بهێنرێت به كوردستان24ى راگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سێ تەوەر تاوتوێده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كانيش گوتى: راگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان، ئامادەکاریی لایەنە ناڕازییەکان بۆ هەڵبژاردنی گشتيى له هه‌رێمى کوردستان و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئ.ر