"بەتەنیا جێم مەهێڵن" دەنگی خەمگینی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی تێکەڵ کرد

ئاوازێک لە رۆژهەڵاتەوە بووە سروودی مەرگەساتی هەڵەبجە

K24 – هه‌ولێر:

لە یادی 31ی ساڵەی کیمیابارنکردنی شاری هەڵەبجە، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە هونەرمەند عه‌لی عابدی خاوەنی سروودی "بەتەنیا جێم مەهێڵن" کە مانگێک پاش  مەرگەساتی هەڵەبجە گووتویەتی.

عه‌لی لە رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە تاران دەبێت و تەنها لە رێگای رادیۆ گوێ بیستی هەواڵەکە دەبێت؛ دواتر بڕیار دەدات بگەڕێتەوە  بۆ شاری سەقز  و لەگەڵ هاوڕێکانی بڕیاری ئەوە دەدەن سروودێک لە رۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ باشووری بریندار بنووسن.

عەلی عابدی پێی وایە هیچ شتێک ناتوانێت وێنای ئازاری هەڵەبجە بکات و دەڵێت: "تەواوی رووباڕەکانی کوردستان بکەین بە سیمفۆنی وەڵامی قەترەیەک خوێنی شەهیدان ناداتەوە".

‌H.J