دەمیرتاش: سەربەخۆیی کوردستان وەك شیری دایك حەڵاڵە

ئەوەی دژی سەربەخۆیی بێت فاشیستە

K24 - ھەولێر

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی مافێکی رەوای گەلی کوردە و وەك شیری دایك حەڵاڵە و ئەوانەشی دژی سەربەخۆیین کەسانی فاشیست و رەگەزپەرستن.

دەمیرتاش، لە پەیامێکدا لە گرتووخانەی ئەدەرنە کە ماوەی ساڵێکە تێیدا دەستگیرکراوە رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی سایکس پیکۆ کوردستان دابەشکراوە و داگیرکراوە و لە رابردووشدا چەندین جار گەلی کورد دووچاری جینۆساید بووە، ئێستاش دوای خەباتێکی دوور و درێژ دەرفەتێکی گەورە بۆ سەربەخۆیی کوردستان رەخساوە و مافێکی رەوای گەلی کوردە سەربەخۆ بێت و سەربەخۆییش بۆ کورد وەك شیری دایك حەڵاڵە.

گوتیشی، ئەو کەسانەی کە رێز لە مافی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی ناگرن، کەسانی فاشیست و رەگەزپەرستن.