كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا: تا دێت توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر دوورده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، ئۆرسولا ڤۆن دێرلا‌ین، رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رووی جوگرافییه‌وه له‌یه‌كدی نزیكین، به‌ڵام بۆشایی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا تا دێت زیاتر ده‌بێت و له‌یه‌كدی دوورده‌كه‌وینه‌وه.
ئورسولا له میانی وتاری ساڵانه‌یدا، كه تایبه‌ت بوو به پێكهاتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشكه‌شیكرد، باسی له پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئابووری، ژینگه، ته‌ندرووستی، وزه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوتی: توركیا به‌م دواییانه ملیۆنان په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه. به‌هه‌رحاڵ هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌نقه‌ره تا هه‌وڵبدات دراووسێكانی ملكه‌چ بكات. ئێمه هانیان ده‌ده‌ین هه‌ماهه‌نگی كامڵ هه‌بێت له نێوان ئه‌سینا و قوبرس بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان.