باشووری کوردستان ژمارەیەك ئاوارەی دیكە خۆیان گەیاندە سەنگەرەكانی پێشمەرگە

ژمارەیەك ئاوارەی دیكە خۆیان گەیاندە سەنگەرەكانی پێشمەرگە

K24 – كەركووك

رۆژانە ھاووڵاتیان لە ژێر دەسەڵاتی داعش رادەكەن و سەنگەرەكانی پێشمەرگەش بە ئارامترین ناوچە دەزانن بۆ ئەوەی لێی بگیرسێنەوە، ئەمڕۆش ژمارەیەكی دیكەی ئاوارەكان لە حەویجەوە لە دەستی داعش رایانكرد و خۆیان گەیاندە سەنگەرەكانی پێشمەرگە.

سۆران كامەران پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئەمڕۆ ژمارەیەك خێزان لە حەویجەوە لە ژێر دەسەڵاتی داعش رایانكردووە و لە باشووری كەركووك خۆیان رادەستی ھێزەكانی پێشمەرگە كردووە".

رائید گۆران ئەفسەر لە لیوای 1 ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24 گوت: "ئەو ئاوارانەی ئەمڕۆ پێشوازیمان لێكردون ژمارەیان ھەشتا كەس دەبێت، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان رەوانەی كەمپەكانیان دەكرێن".

گوتیشی: "ئاوارەكان دەزانن مامەڵەكردنی پێشمەرگە لەگەڵیان باشە و دەیانپارێزن، بۆیە روودەكەنە سەنگەرەكانی پێشمەرگە".

11-SideBarNewsReader