ئه‌ردۆغان: تيرۆريستان له چاڵ ده‌نێين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕى دژ به تيرۆريستان و به‌ڵێنى دا چاڵه‌كانى خۆيان بۆ بكاته گۆڕ.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له مه‌راسيمى كردنه‌وه‌ى باخچه‌ى گه‌ڕه‌كێك له شارى ئه‌سته‌نبوڵ گوتى: ئێمه ده‌زانين تيرۆريستان چۆن بير ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان خه‌ريكى هه‌ڵكه‌ندنى چاڵ و خه‌نده‌قن و بۆيان ده‌كه‌ينه گۆڕ.
گوتيشى: ئێمه له‌گه‌ڵ سوپاى توركيا و سوپاى سوورياى ئازاد له وێ ده‌بين.