ئێران هۆشداری ده‌داته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
K24- هه‌ولێر:
ئێران داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه له‌نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژوو كراوه، له ئاماده‌باشیدا بێت.
عه‌باس عێراقچی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاماده بێت بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران".
ئه‌م لێدوانه‌ی عێراقچی له كۆنگره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تاران‌دا هاتووه و گوتی: "ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك بۆ له‌باربردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌دات، به‌ڵام ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌و جۆره، كه له وه‌ها بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكادا زۆرترین زیان به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و دواتریش ناوچه‌كه‌مان ده‌گات، به‌وه‌ی كه شكست به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی له‌م شێوه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بهێندرێت"، چونكه وه‌ك عێراقچی جه‌ختی كرده‌وه، "به‌بێ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئاسایشی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته مه‌ترسی".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ره‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی "وه‌ڵامی توندی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و رێككه‌وتنه ده‌ده‌نه‌وه و واشنتۆن له‌و بڕیاره په‌شیمان ده‌كه‌نه‌وه".
بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی ئه‌وروپا بكات.
له‌كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران بنه‌ماكانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه گومانی تێدا نییه كه له‌و رێككه‌وتنه ده‌كشێته‌وه.