وەزیری بەرگری عێراق: ههوڵی چارهسهری كێشهی جووتیارانی كورد له كهركووك دهدهین
K24 – ھەولێر:
دوای كۆبوونەوەی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ جومعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق سەبارەت بە كێشەی جووتیارانی كەركووك و پرسی داگیركردنی زەوییەكانیان و مەسەلەی تەعریب لەو ناوچانە، بە کوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی کێشەکانی ئێستای پارێزگای کەرکووک قسەیان کردووە.
گوتیشی: لەسەر تەواوی پرسەکان لێکتێگەیشتنیان هەبووه و کێشەکان چارەسەر دەبن.
هەروەها گوتی: رێنماییم داوەتە فەرماندەی فیرقەی کەرکووک و لە وردەکاری کێشەکان تێگەیشتووین لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانین.